ڕاستی ڕێگەی خۆی بۆ ناو ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە چاوەڕوان نەکراون.

جۆرج دەقە پیرۆزەکان بۆ منداڵانی تەمەن بچووک دەخوێنێتەوە

بە زیاتر لە ٧٠٠,٠٠٠ کەس، کیبێرا لە کینیا یەکێکە لە گەورەترین گەڕەکە هەژارنشینەکانی جیهان.

ژیان ده‌توانێت وا دەربکەوێت که ناممكن بێت. هەر ڕۆژێک ئاستەنگی خۆی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؛ لە دابینکردنی بژێوی و بەخێوکردنی خێزانەوە تا تەنها بەردەوامبوون لە ڕێگە. زۆر کەس ڕێگەی دەربازبوون نابیننەوە.

ڕاستی ڕێگەی خۆی بۆ ناو ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە چاوەڕوان نەکراون.

خەڵکی پەرۆش و تینووی هیوام و ئومێدن پێویستیان بە وشەی خودایە، بەڵام کەسیان نییە پێیان بڵێت. لەبەر ئەوەیە کە هەڵدەبژێرم لێرە بم.»

جۆرج، کینیا

جۆرج قوتابخانەیەکی لە کیبێرا کردەوە بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵان بدات خوێندن ببینن. هەروەها ڕێگەیەکی دۆزیوەتەوە تا شتێکی دیکەیان پێ ببەخشێت؛ ئەویش دەستگەیشتنە بە فەرموودەی خودا لە ڕێگەی ئەپی Bible App Liteـەوە.

ئەم ئەپە ئۆفلاینە (بێ ئینتەرنێتە) بۆ شوێنانی وەکو کیبیرا دروستکراوە، تا خەڵکی بتوانن لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا دەستیان بە پەرتووکی پیرۆز بگات و بەکاری بهێنن.

ڕاستی ڕێگەی خۆی بۆ ناو ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە چاوەڕوان نەکراون.

ئێستا جۆرج ئەپی Bible App Lite بەسەر هەموو دەوروبەریدا بڵاو دەکاتەوە، ئەمەش تەواوی کۆمەڵگەکەی گۆڕیوە!

من پەرتووکی پیرۆز بەسەر هەموو ئەو کەسانەدا بڵاو دەکەمەوە کە دەیانناسم. ئێستا لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە. کۆمەڵگا لەبەر وشەی خودا دەگۆڕێت.»

وشەی خودا دەگاتە هەموو نەتەوەیەک، هەموو هۆزێک، و هەموو کەسێک. کاتێک جەژنی کارەکانی خودا لە سەرانسەری جیهاندا دەگێڕن، تێڕامان لە بەشی 7ی پەڕتووکی وەحی (ئاشکراکردن) بکەن.

بەشی 7ی وەحی (ئاشکراکردن) بخوێنەوە

Share this post:

ئەم دانانەیش لە ئەم زمانانەدا بەردەستە: ئینگلیزی ئەفریقی ئەندەنوسیا فلیپینی (تاگالۆگ) فەڕەنسی ئیتاڵی هۆڵەندی پورتوگالی ڕۆمانی ڕووسی ژاپۆنی چینی (ئاسانکراو) چینی (کۆن) کۆریایی عەرەبی بێلاڕوسی دانیمارکی یۆنانی عیبری هیندی هەنگاری مالای مەنگۆلی نیپاڵی نەرویجی فارسی پۆڵەندی پورتوگالی (پۆرتوگال) زمانی سواحیلی تامیل تیلوگو تایلەندی تورکی ئۆکرانی ئوردو ڤێتنامیی زولو کمێری بۆرما لیتوانی سربی Armenian ئایسلەندی کرواتی ئەلبانی وێڵزی کەتەلۆنی لاتڤیایی کرێۆلی هایتی شۆنا خۆسایی یۆرۆبا